وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین له چاریهكی یه‌كه‌می ساڵی 2022 ڕێژه‌ی به‌رهه‌هێنانی نه‌وت بۆ 3.4 ملیۆن به‌رمیل به‌رز بكه‌ینه‌وه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت به ئاژانسی دهنگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: سیاسه‌تی ئۆپیك بۆ به‌رزكردنه‌وه و نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌قامگیری داخوازی وه‌زه‌یه له جیهاندا. ڕاشیگه‌یاند كه ئامانجی ئۆپیك ڕێگریكردنه له دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت، هه‌روه‌ها ئامانجیش له گه‌یشتن به نرخێكی دیاریكراو نییه به‌ڵكو ئامانج تێیدا سه‌قامگیری نرخه‌كه‌یه‌تی.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك دیاری كراوه عێراق له چاریهكی یه‌كه‌می 2022 به‌رهه‌هێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی ده‌گاته 3 ملیۆن و 450 هه‌زار به‌رمیل، هه‌روه‌ها عێراق داوا ناكات تایبه‌تمه‌ند بكرێ و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی بۆ زیاد بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له نرخی نه‌وت جێگیر بێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ڕاشیگه‌یاند: ئۆپیك بڕیاریداوه زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت مانگانه 400 هه‌زار به‌رمیل بێت، بڕیاریشه له چاریهكی یه‌كه‌می ساڵی داهاتووشدا چاوخشانه‌وه به‌و بڕیاره بكرێ، عێراق ئامانجییه‌تی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می پاڵاوگه‌كانی باشووری بگه‌یه‌نێته 3 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خامی ڕۆژانه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕاشیگه‌یاند كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش بریتییه له 250 هه‌زار به‌رمیل، عێراق به‌هه‌موو شێویهكیش پابه‌نده به هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئۆپیك ده‌ری ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانیشی له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.