Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:37

شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ وه‌ك شه‌ڕه‌كه‌ی پارساڵی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌وقاز شه‌ڕێكی خوێناوی له‌نێوانیان ڕوویداوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا سوپای ئازه‌ربایجان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌ چه‌ندان سه‌ربازیان كوژراو و بریندار بوون.

ڕاشده‌گه‌یه‌نێ كه‌‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ سوپای ئازه‌ربایجان بگه‌یه‌نن، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌‌ كه‌ تا ئێستا شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه‌ و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ن.

شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سوپاكه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ كه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوویداوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشی پێچه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌رمینیا ئه‌نجامداوه‌ و چه‌كدارانی دووژمنیان ناچاركردووه‌ ناوچه‌كانیان جێبێڵن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15 سه‌ربازی ئه‌رمینی كوژراون و چه‌ندانی دیشكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان سه‌ربازی تریش له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه‌ به‌دیلگیراون.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.