دادگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا دۆسییه‌ی ئه‌و گه‌نجانه دابخات كه له ڕۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له هه‌ڵمه‌تێكی ڕهشبگێڕی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی له كاتی ئاهه‌نگگێڕانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لە رۆژی 12 ئەکتۆبەری ڕابردوو لە ھەڵمەتێکی ڕەشبگێڕیدا کۆمەڵی گەنج لە شاری کەرکووک لەلایەن ھێزە عێراقیەکان دەستگیرکران و دواتریش بە ھەوڵی سه‌ركردایه‌تی كورد و دکتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو گەنجانە بە کەفالەت ئازاد کران.
ڕاشیگه‌یاند: له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌م گه‌نجانه، ئاھه‌نگ ئەنوەر یەکێك لە پارێزەرانی گەنجە دەستگیرکراوەن پێی ڕاگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م که‌یسەکە لە دادگای کەرکووک بە تەواوی داخراو و چیتر هیچ كام له‌م گەنجه ده‌ستگیركراوانه بۆ مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە بانگ ناکرێنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.