به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ته‌مێكی سووك ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان داده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها بڕی باران بارینی 12 كاتژمێرى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمیشی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڕی باران بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه:-
سلێمانى 1.1 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم
بازیان 1.8 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.4 ملم
هه‌ڵشۆ 0.2 ملم
كه‌لار 0.6 ملم
خه‌بات 0.2 ملم
پێنجوێن 2.0 ملم
كركووك 0.5 ملم
خانه‌قین 0.5 ملم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ى به‌یانى ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور و خێرایی با له سه‌ر خۆ ده‌بێت (5-10)كلم/ك و پله‌كانى 2-3 پله به‌رز ده‌بێته‌وه .
ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا ته‌مێكى سووك له هه‌ریه‌كه له رۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر و شه‌مامك و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه و پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ته‌مێكى سووك له ناوچه شاخاوییه‌كانى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم دروست بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.