به‌رپرسێكی باڵای كۆمپانیای وزه‌ی ڕووسی (ڕوسنه‌فت) ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوو (2022) نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌بێته 120 دۆلار.
ئۆتابیك كهریمۆف جێگری سه‌رۆكی بازرگانی له كۆمپانیای ڕوسنه‌فت له دیداری نێوده‌وڵه‌تی بۆرسه‌ی مۆسكۆ ڕاگه‌یاند: وای ده‌بینین كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2022 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 120 دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه نرخی جیهانی ئێستای نه‌وت كه‌مێك له سه‌رووی 80 دۆلاره‌وه‌یه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌وروپا، زۆرێك له شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن نرخی نه‌وت دووباره ڕوو له دابه‌زین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.