Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:37

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا ده‌کات هێز دژی کۆچبەران بەکارنەهێندرێت

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد هێز دژ بەو کۆچبەرانە بەکارنەهێندرێت کە لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە هەوڵی پەڕینەوەدان بۆ ئەورووپا.

فەرحان حەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، باسی لەوە کرد کە نیگەرانن لە رەوشی کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت.

فەرحان حەق بەپێویستی زانی بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە لەسەر سنوورن و، هەروەها بە پێویستی زانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاویان بە کۆچبەرەکان بکەوێت.
گوتیشی: ''ناخوازین ئەو کەسانە وەک ئامڕاز یان داردەستی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان بەکاربهێندرێن. بەو شێوەیەی پێویستە رێزیان ناگیرێت''.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە، فەرحان حەق ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا نەتوانراوە ئەو دەستوەردانە پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هەڵەیە.
هاوکات باسی لەوە کرد کە پێویستە هێز بەرامبەر کۆچبەران بەکارنەهێندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.