Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 09:05

 2021 یەکێک بووه‌ لە 10 گەرمترین ساڵەکان لە ماوەی 141 ساڵی رابردوودا

کوردستان TV
100%

بەپێی فەرمانگەی زەریا و کەشوهەوای نەتەوەیی (NOAA) کە لە ئەمریکایە، رەنگە ساڵی 2921 یەکێک بێت لە 10 گەرمترین ساڵەکانی ماوەی 141 ساڵی رابردوو.

لە دوایین راپۆرتدا کە لە ماڵپەڕی NOAAدا بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بڕوات ئەوا 2021 یەکێک دەبێت لە 10 گەرمترین ساڵەکان لە 1880ەوە تا ئێستا.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەگەر پلەکانی گەرما بە دۆخی ئێستای تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بێت، ئەوا بە گریمانی زیاتری سەدا 99، ساڵی 2021 یەکێک دەبێت لە 10 گەرمترین ساڵەکان لە 140 ساڵی رابردوودا.

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە گوێرەی تێکڕای پلەی گەرمای رووی زەوی لە کانوونی دووەم و تشرینی یەکەمدا، ساڵی 2021 شەشەمین ریزبەندی گرتووە لە ناو گەرمترین ساڵەکاندا.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە گەرمترین پێنج ساڵی یەکەمی سەدەی رابردوو تەواویان لە 2015 و ساڵانی دواتریدایە، ئەوەیش دوایین ئاماژەی زیاتر گەرمبوونی گۆی زەویە.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.