جۆ بایدن ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه ئۆنلاینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ "زۆر به‌باشی" به‌ڕێوه چووه و هه‌ڵوێستی روونی ئه‌مریكای له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی تایوان-ه‌وه خستووه‌ته روو.
جۆ بایدن له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ویلایه‌تی نیوهه‌مپشیر بۆ واشنتۆن له‌نێو فڕۆكه‌دا به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی 15ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر و 30 خوله‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاینی له‌گه‌ڵ شی جین پینگ ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان ئه‌نجام داوه، گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه زۆر بابه‌ت هه‌یه. چوار گرووپی جیاوازمان پێك هێنا بۆ كاركردن له‌سه‌ر زۆرێك له بابه‌ته‌كان. له میانی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌م باره‌یه‌وه زانیاری زیاتر ده‌خه‌مه روو".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه به‌ڕوونی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یاسای تایوان ده‌ربڕیووه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تایوان سه‌ربه‌خۆیه و خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.