بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئێران له ناوچه‌یه‌ك كه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند مانگێكه چاودێری پێ ناكرێت یاخود ده‌ستی پێڕا ناگات ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه‌كانی ئامێرەكانی ھێزی دژەچەقی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتوو.
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal له زاری دیپلۆماتكاره‌كانی خۆرئاواوه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێڕای به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له ڤیه‌ننا له كارگه‌یه‌كی شاری كه‌ره‌ج رۆژئاوای ئێران له كۆتایی مانگی ئابه‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار ده‌ست كراوه به كاركردنه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و كاته‌وه به‌رهه‌م هێنان خێرا كراوه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه‌كانی ئامێرەكانی ھێزی دژەچەقی پێشكه‌وتوو ده‌ست كراوه به به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی نه‌زاندراو كه‌لوپه‌لی په‌یوه‌ندیدار به‌وه‌وه.
له كاتێكدا دیپلۆماتكاران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له كۆتایی ئابه‌وه ئێران رێژه‌یه‌كی گرنگی پارچه‌ی ئامێرەكانی ھێزی دژەچەقی به‌رهه‌م هێناوه، یه‌كێك له‌و دیپلۆماتكارانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئێران له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لایكه‌م 170 پارچه‌ی بۆ ئامێرەكانی ھێزی دژەچەقی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌م هێناوه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و كاره‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی پێی ناگات و ئاژانسه‌كه ناتوانێت چاودێری ئه‌وێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.