Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 07:55

قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان رایگه‌یاند: قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت.
لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.
لەو بارەیەوە  عه‌بدولڵا حاجی مه‌حموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند : قوتابیانی کچ و کور شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
ڕاشیگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی  شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.