لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 14 سهنت و رۆژەکەی بە 82 دۆلار و 43 سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:42ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،56 دابهزینی بهخۆیهوه بینی و بە 81 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 79 دۆلار و 27 سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 82 دۆلار و 38 سەنت بۆ 83 دۆلار و 16 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 81 دۆلار و 60 سەنت بۆ 80 دۆلار و 82 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.