Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:51

له‌ تورکیا به‌هۆی خواردنه‌وه‌ 60 قوتابی ژه‌هراویبوون

کوردستان TV
100%

لە هۆتێلێکی شاری بۆڵو، 60 قوتابی  بە گومانی ژەهراویبوون بە خواردن برانە نەخۆشخانە.

ئەو قوتابییانه‌ بە مەبەستی بەسەربردنی پشوو لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵەوە روویان لە شاری بۆڵو کردبوو و لە هۆتێلێکدا کۆببوونەوە، بەڵام سەرلە ئێوارە دووچاری دڵتێکهەڵهاتن، رشانەوە و سکچوون بووبوون.

دواتر لەڕێی ئابوڵانسەوە برانە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستییان بۆ کرا.

خوێندکارەکان دوای باشبوونی دۆخی تەندروستییان نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

بۆ لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ژەهراویبوونەکە، نموونە لە خواردنی هۆتێلەکە وەرگیرا و برا بۆ پشکنین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.