دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری شۆفێران و بارهەڵگران دەکاتهوه و رایدهگهێنێت: هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێش وەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنای هەبێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی 11 ى 2021، دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوو: ئاگاداری گشت شوفێران و بارهەڵگرانی سنوری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە ئەوانەی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتوە بەزوترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین بکەن.
راشیدهگهیهنن: هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێش وەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنا هەردوو ژەمەکەی وەرگرتبێت.
دهروازهكه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدانەبێت بە پێچەوانەوە هیچ مامەڵەیەکی شوفێر ئەنجام نادرێت.
دەروازەی حاجی ئۆمەران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.