Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:32

حەوت سه‌ربازی ئازه‌ربایجان له‌ پێکدادانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا کوژران

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، "له‌و پێكدادانانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر سنووری ئه‌رمینیا روویان دا، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان شه‌هیدبوون و 10ی دیكه‌یش برینداربوون".

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرش له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیا بووه‌ته‌ هۆی پێكدادانه‌كه‌ و له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كه‌یشدا، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان شه‌هیدبوون و 10ی دیكه‌یش برینداربوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌رمینیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ دۆخی سه‌ر سنوور ئاسایی بووه‌وه‌.

دوێنێ سوپای ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك خاڵی به‌رز ئۆپه‌راسیۆنی به‌ ئاراسته‌ی لاچین و كه‌لبه‌جه‌ردا ده‌ست پێكرد.

له‌ به‌رامبه‌ردا سوپای ئازه‌ربایجان بۆ هه‌مان ئه‌و ئاراستانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست پێكرد و رێگه‌ی له‌ هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا گرت.

له‌ ئه‌نجامی هاتنه‌ سه‌ر هێڵی رووسیا، پێكدادانه‌كان راگیران و ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.