Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

مستەفا کازمی: پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

کوردستان TV
100%

 

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد و ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و تێیدا باسی لە بارودۆخی ئاسایشی گشتی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا هەموو ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژی داعش دابین بکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکان و تێکدانیان.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.