Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

پۆلیسی به‌ریتانیا: تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێڤه‌رپوول‌ عێراقی بووه‌

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی شاری لێڤه‌رپوول تۆمه‌تباره‌.

پۆلیسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌ و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌.

تۆمه‌تباره‌ عێراقییه‌ ناوی عیماد سویلمینه‌ و ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌، ئه‌و ماده‌ كیمیاویانه‌ی كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێ دروست كردبوو‌ له‌ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستی كه‌وتوون و له‌ شوقه‌كه‌ی خۆی دروستی كردوون.

ده‌زگاكانی به‌ریتانیا پێشتر بڵاویان كردبووه‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئافره‌تان ڕوویدابوو‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو.

بریتی باتێل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ ئه‌و مافه‌ په‌نابه‌رییه‌ی قۆستۆته‌وه‌ كه‌ پێیدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا بمێنێته‌وه‌.

عیماد ڕۆژی یه‌كشه‌م 10 خوله‌ك پێش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ته‌كسییه‌كی گرتووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش‌ هه‌ر له‌نێو ته‌كسییه‌كه‌ ڕوویداوه‌‌ و خۆی بووه‌ته‌ قوربانی، هه‌روه‌ها‌ شوفێری ته‌كسییه‌كه‌ كه‌ خاوه‌نی 2 منداڵه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سوتاوه‌ و بیستنی هه‌ردوو گوێی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ عیماد له‌ ساڵی 2017 ئاینی خۆی له‌ ئیسلام بۆ ئاینی مه‌سیحی گۆڕی بوو.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.