له باشووری ئه‌فریقیا ،گرته ڤیدیۆی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو ئاژه‌ڵی زه‌به‌لاح ،كه‌ركه‌ده‌ن و گامێش بڵاوكرایه‌وه.
له‌و كاته‌ی ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه، زۆر به ده‌گه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌كو له گرته ڤیدیۆییه‌كه دیاره، شه‌ڕێكی قوڕس له‌نێوان كه‌ركه‌ده‌نێك و گامێشێك ڕووی دا، هه‌ردووكیان خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزن به جۆرێك كه‌ركه‌ده‌نه‌كه كێشی 1500 كیلۆگرامه و گامێشه‌كه‌ش كێشی 700 كیلۆگرامه.
ئه‌وه‌ی ماییه‌ی تێرامان بوو چه‌ند گامێشك له شه‌ڕه‌كه نزیك بوونه‌وه, به‌ڵام به‌شداریی شه‌ڕه‌كه‌ه‌یان نه‌كرد ته‌نیا بینه‌ری شه‌ڕه‌كه بوون.
شایانی باسه شه‌ڕه‌كه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك سه‌ركه‌ووتوبێت كۆتایی هات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- عربیه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.