وه‌زیری پلانادانانی عێراق ئاشكرای كرد، ساڵی داهاتوو 2022 سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان له سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام ده‌درێ.
خالید به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیری پلانادانانی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیاری سه‌رژمێری نۆیه‌می عێراق له ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كه‌شێكی گونجاوی ئه‌وتۆش ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه سه‌رژمێرییه‌كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بده‌ین.
خالید به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیری پلاندانان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری كردووه و تێستی مهیدانیشمان له چه‌ند پارێزگایه‌ك وه‌ك به‌غدا و به‌سڕا و ئه‌نباڕ و كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر و دهۆك كردووه و له داهاتووشدا تێست له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌زموونێكی تریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و كێشه هونه‌ری و كارگێڕییانه زاڵبین كه دێنه به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه له ساڵی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.