ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، به سه‌رپه‌رشتی سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ند پرسێك تاوتوێ كران كه یه‌كێك له‌وان دیاریكردنی ڕۆژی شه‌هید بوو له كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ناساندنی پرسی تاوانه‌كانی جینۆساید به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرا، هه‌روه‌ها دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیار درا به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ڕۆژێك دیاری بكرێت و به بڕیارێكی په‌رله‌مان به فه‌رمی ڕۆژی شه‌هید له كوردستان بناسێنرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕۆژی جیهانیی جینۆساید 12/9 كرا، لیژنه بڕیاری دا كۆنفڕانسێك له‌و ڕۆژه‌دا ساز بكات.
لەسەر کێشەی ئەو قەڵایانەی کە بەر مەترسی بوون بە مەعەسکەر دەکەون، وەکو قەڵای تۆپزاوە، لیژنە بڕیاری دا یاداشتێک ئاڕاستە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و داواكارییه‌كانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی كرا و بۆ بەدواداچوونی وردی ئه‌و كێشانه‌ش، لیژنه بڕیاری دا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بكات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێداچوونەوە بە لیستی زیندانییانی سیاسی لە وه‌زاره‌ت كۆ ببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.