پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئاسۆ كەریم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك ئاسۆ كەریم،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(زارێ محەمەد) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
……..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی هونەرمەند رزگار فەقێ عەوڵڵا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی رزگار فەقێ عەوڵڵا،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەكار و دەستڕەنگین كاك(رزگار فەقێ عەوڵڵا)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و هاوپیشە و هونەرمەندانی ئازیزی كوردستان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لەخودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە رزگار بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
…..................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عائیشە حاجی حەمەدئەمین بێتواتەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو عائیشە حاجی حەمەدئەمین،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(عائیشە حاجی حەمەد ئەمین بێتواتەیی) هاوژینی شەهید(رەفیق نێوەیی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادەكەتان ببەخشیت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو عائیشە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
……..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز خالید خەرتەل
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك خالید خەرتەل،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(عائیشە حوسێن ئەحمەد گەناوی) دایكی بەڕێزتان و خوشكی بەڕێزان(مامۆستا ئەحمەد گەناوی و كاك عەلی گەناوی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ بەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو عائیشە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
……...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مام رەسوڵ حاجی سێوەدینی دوگۆمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مام رەسوڵ حاجی سێوەدین،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی دیاری سەنگەسەر (مام رەسوڵ حاجی سێوەدینی دزگۆمان)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مام رەسوڵ بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
…...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز خالید جەبەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك خالید جەبەلی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(فاتیمە خدر عیسا) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو فاتیمە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
17ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.