Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:24

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ 10 که‌س له‌ سوودان کوژران

کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌ی ناوه‌ندی پزیشكانی سوودان ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری خه‌رتوومی پایته‌خت سوودان به‌ڕێوه‌چوو دژی بڕیاره‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بوڕهان سه‌رۆكی سوپای ئه‌و وڵاته‌، به‌لایه‌نی كه‌م 10 خۆپیشانده‌ر كوژران.

لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ شاری به‌حری باكوری خه‌رتوومی پایته‌خت 7 خۆپیشانده‌ر كوژراون، له‌ سه‌نته‌ری پایته‌ختیش 2 خۆپیشانده‌ری تر و خۆپیشانده‌رێكی تریش له‌ شاری ئوم ده‌رمان له‌ باشووری پایته‌خت كوژراون.

لای خۆیانه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌گه‌رانی سوودان، سه‌رۆكی سوپای وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی خه‌رتووم به‌ مه‌به‌ست و ئه‌نقه‌ست تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێتیان پچڕاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران نه‌مێنێ.

جێی باسه‌ دوێنێ سێشه‌م كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌گه‌رانی سوودان داوایان له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان كردبوو بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.