Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 05:41

ئەنجوومەنی پارێزگا: هەولێر لە ساڵیادی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی خەمناک و خەمبارە

کوردستان TV
100%

 

ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر و ڕایگەیاند: بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پارێزگاره‌وه‌، هەولێر خەمناک و خەمبارە.

دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر:

بەناوی خودای بەخشندە و مهرەبان

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، هه‌ولێر خەمناک و خەمبارە....

ساڵێک بەسەر لەدەستدانی برا و هەڤاڵ و پارێزگاری هەولێر د. فرسەت سۆفی تێدەپەرێت و لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک خەون و بەرنامەی ناشت.

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەولێر ساڵێک لەمەوبەر كەسێكی دڵسۆز و میهرەبان و ڕەوشت بەرزی لەدەست دا، بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی د. فرسەت هاوبەشی خەمی تەواوی بنەماڵەكەیان و كەسوكاری خوالێخۆشبووین، لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و تەمەنی منداڵەکانی درێژ بێت بە تەندروستی باش...

د. علی ڕشید خۆشناو

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

١٨ی نۆڤێمبەری (٢٠٢١)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.