وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا به ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌رانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌گه‌نه‌وه به‌غدا.
بڵاویشی كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و خۆیان ناویان تۆمار كردووه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه تا ئێستا ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا ناویان تۆماركردووه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بریتین له 325 هاووڵاتی.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف هه‌روه‌ها پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاندبوو كه ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه (كه ده‌كاته سبه‌ی پێنجشه‌م) یه‌كه‌م گه‌شت له بیلاڕووسیاوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له ڕۆژانی داهاتوودا گه‌شتی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ژماره‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان، ڕایگه‌یاندبوو كه به دروستی ژماره‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان نازانن ئه‌وانه‌ی كه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.