ئەوە راگەیەندرا کە فڕۆکەیەکی جهنگیی بەریتانیی له جۆری F35، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆتینی لەسەر دەریای ناوەڕاست، کەوتووەتە ناو دەریاكهوه.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایهن وەزارەتی بەرگریی بەریتانیاوە بڵاو کراوەتەوە، ھاتووە: "فڕۆکەوانی ئەو فرۆکەیەی کە لە کەشتیی (HMS Queen Elizabeth)هوە فڕیوه، ئەم بەیانییە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رۆتینی رۆژانهیدا لەسەر دەریای ناوەڕاست، خۆی فڕێ داوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە فڕۆکەکە کەوتووەتە ناو دەریاوە و فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە بۆ سەر کەشتییەکە. ئاماژە بەوەش کراوە، دەستيان بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە كردووە و لەبەر ئەو ھۆکارە زانیاریی زیاتر بڵاو ناکەنەوە.
جێگای ئاماژه پێدانه نرخی فڕۆكهكه 135 ملیۆن دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.