Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:31

کتێبی( چه‌ند وێستگه‌یه‌ک له‌ مێژووی کورد) بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ــ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر،كتێبی( چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ مێژووی كورد) له‌وه‌رگێرانی نووسه‌ر حه‌مه‌ ساڵح فه‌رهادی بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستا تیڤی، نووسه‌ر حه‌مه‌ ساڵح فه‌رهادی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی راگه‌یاند" كتێبه‌كه‌ له‌ (5) بابه‌تی مێژوویی له‌ باره‌ی مێژووی كوردو له‌زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ كراونه‌ته‌ كوردی ، چوار بابه‌تیان تایبه‌تن به‌ به‌شه‌كانی كوردستان و بابه‌تێكیشیان له‌باره‌ی ئه‌و كوردانه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆیدا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت ، خانه‌واده‌كانیان چوونه‌ته‌ میســـــر ، له‌وێ نیشته‌جێ بوون و چه‌ند بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تیی دیاریان لێ هه‌ڵكه‌وتووه‌و ڕۆڵی به‌رچاویان له‌و وڵاته‌دا بینیوه‌".

 له‌ كۆتاییدا  فه‌رهادی گووتی" كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێكی مێژووی كورد له‌ پارچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا له‌ یه‌ك كتێب ، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ مێژووی كورد هه‌مووی یه‌ك مێژووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژگار ئێستا له‌ یه‌كتری دابڕاندوون".

شایانی باسه‌ كتێبه‌ له‌لایه‌ن 5 نووسه‌ری عه‌ره‌به‌وه‌ نووسراوه‌،له‌ (168)لاپه‌ڕه‌یه‌ پێك هاتووه‌  و ( 20 )ه‌مین كتێبی چاپكراوی نووسه‌ر حه‌مه‌ ساڵح فه‌رهادییه‌.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.