بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 678 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 119 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.
هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 194 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 122 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 11 سۆنەری بەهەناوبینی و 36 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 17 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 15 هێڵكاری سورێنچك و 38 پشكنینی بەكتریای گەدە لەڕێگەی هەناسەوە ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 3 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی یان وەرگرتووە.
تەندروستی سلێمانی: لەمانگێکدا 678 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان کردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.