له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌رو به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل له یاری كلاسیكۆی زه‌وی، كۆی خاڵه‌كانی ئه‌رژه‌نتین له پله‌ی دووه‌م بۆ بیست ونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و شان به شانی به‌رازیل گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌ركرد.
له‌مباره‌وه لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خەونی گەیشتنمان بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان به‌دی هات.
سكالۆنی گوتیشی، له ماوه‌ی دوو سالی رابردوو له‌گه‌ل كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ی هه‌لبژارده‌كه‌مان به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشمان داوه، بۆیه جێگای ده‌ستخۆشیه بۆ ئه‌و یاریزانانه كه توانیان له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه تیپه‌كه‌یان له دۆراندن به‌دوور بگرن.
سكالۆنی نه‌یشارده‌وه كه دوای به‌دیهێنانی خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی كوپا ئه‌مه‌ریكا، ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سێیه‌م جار له مێژوو نازناوی جامی جیهان بۆ تانگۆ به‌ده‌ست بێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.