سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی سوریا رایانگه‌یاند، گه‌وره ئه‌كته‌ری وڵاته‌كه‌یان زوهێر ره‌مه‌زان ناسراو به (باوكی جه‌وده‌ت) یه‌كێك له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی زنجیره‌ی (باب الحاره) له ته‌مه‌نی (62) ساڵی كۆچی دوایی كردووه.
هونه‌رمه‌ند (باوكی جه‌وده‌ت) ماوه‌یه‌كه ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ده‌كرد، دوێنێ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سوریا كۆچی دواییكرد.
ناوبراو له ساڵی (2014) تا ساڵی 2020 نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا بوو.
ئا- كامران
ژێده‌ر - ئه‌لحوره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.