Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 03:13

هەر مامۆستایەک ڤاکسین وەرنەگرێت رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر

کوردستان TV
100%

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەداتە مامۆستایان و رایدەگەیەنێت "ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى کۆرۆنا وەرنەگرن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەریان بەکاربهێنن".

ئالان حەمەسەعید ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە میانی مەراسیمی کردنەوەی باخچەی ساوایانی دیلان سیتی و قوتابخانەی دیاریی قەزازی بنەڕەتی لەناو کۆمەڵگەی دانیشتوانی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی رایگەیاند "ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى یەکی کانوونی یەکەمی 2021ەوە بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".

وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید لەبارەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم بابەتە قسەیان کردووە و ئاشکرای کرد لە چوارچێوەی مافی دارایی و مەعنەوی توانیویانە کۆمەڵێک پێوەری نوێ دابنێین بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

ئالان حەمەسەعید راشیگەیاند کە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ دابینکردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوت بۆ قوتابخانەکان و گوتی: "پڕۆسەی تەندەرکردنیش لە پارێزگاکانە نەک لە وەزارەتی پەروەردە و دیوانی وەزارەت و بەپێی رێنماییەکان دەبێت پارێزگاکان ئەو بڕە نەوتە بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش بکەن"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.