کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: شه‌پۆڵێكی به‌فرو باران بارین شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18 ى 11 ى 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ ده‌بێته‌وه، ڕۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێمى كوردستان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پاشان بۆ هەورى تەواو ده‌گۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، پاشان باران لە هەندێك لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە شێوەیەکى پچڕپچڕ ده‌بارێت، له لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەرى بەفربارینێكى كه‌م هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت، رۆژى یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێ، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە هەندێك کاتدا ئاسمان له سەنتەرى پارێزگاکان تەنیا نیمچەهەور دەبێت.
كه‌شناسى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ڕۆژى دووشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات، بارانى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت، له هەندێك ناوچە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەباران دەبێت، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى بەلێزمەى دەبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: خێرایى با لە کاتى بارانبارین زیاد دەکات، بەرزترین پلەى گەرما بە نزیکەى سێ تا پێنج پلەى سیلیزى، نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى سێشەممە کاریگەریى ئەو شەپۆلە لەسەر هه‌رێمى كوردستان کۆتایى دێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.