له دوێنێ چوارشه‌مه‌وه بوڕكانی دوورگه‌ی لا پالمای ئیسپانی گڕی گرتووه و به‌هۆیه‌وه كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار تێكچووه، وای كردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه بڕیاری ئه‌وه بده‌ن قوتابخانه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌هۆی دروستبوونی دووكه‌ڵه‌وه دابخه‌ن.
شاره‌زایان تا ئێستا كات و واده‌یه‌كیان بۆ كۆتاهاتنی دووكه‌ڵ و گازه ده‌رچووه‌كانی بوڕكانه‌كه دیاری نه‌كردووه. ئه‌مه له ماڵپه‌ڕی (یوراكتیف)ی ئیسپانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ماریا خۆسێ بلانكۆ گوته‌بێژی پلانی فریاكه‌وتنی بوڕكانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كڵپه‌ی بوڕكانه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك كه‌می كردووه و به‌هۆیه‌وه گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبریت و جوله‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ش كه‌مبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان كاتێكی دیاریكراویان بۆ كۆتاهاتنی بوڕكانه‌كه دانه‌ناوه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌ك به گوڕی 3.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له قووڵی 38 كیلۆمه‌تر له لا پالما ڕوویداوه و دوای ئه‌وه‌ش بوڕكانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كڵپه‌ی كردووه و ته‌قیوه‌ته‌وه.
جێی باسه كڵپه‌كردنی بوڕكانه‌كه له ڕۆژی 19ی ئه‌یلوولی ڕابردووه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و گه‌رمییه‌كه‌ی 1300 پله‌ی سه‌دییه و تا ئێستاش 1462 باڵه‌خانه‌ی خاپوور كردووه و 305 هێكتار زه‌وی كشتوكاڵیشی له‌ناوبردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.