Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 03:14

له‌ که‌رکووک پیاو و ژنێک به‌ کوژراوی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیان دۆزرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لە گەرەکی شۆراوەی شاری کەرکووک، خێزانێک کە پێکھاتبوون لە پیاوێك و ئافرەتێك بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزڕانەوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکووک بە(کوردستان تێڤی) ڕاگەیاند: شه‌وی ڕابردوو تاوانه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌داخه‌وه‌ پیاو و ئافره‌ته‌كه‌ زۆر به‌ دڕاندانه‌یی كوژراون.

ڕاشیگه‌یاند: شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێك چوونه‌تە سەر ماڵی عەباس فازڵ لە گەرەکی شۆراوەی شاری کەرکووک و ناوبراویان بە چەقۆ سەربڕیوە، هه‌روه‌ها خێزانەکەشیان بەستۆتەوە و دواتریش بە فیشەک ئه‌ویشیان کوشتووه‌‌.

یەکێک لە کەسوکاره‌كانی کوژراوەکە ڕایگەیاند: عەباس فازڵ (ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ كوژراوه‌) فەرمانبەر بووە و کێشەی له‌گه‌ڵ ھیچ کەسێك نەبووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو کەسانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و دز بوونه‌ و هاتوونه‌ته‌ سەر ماڵەکەی سەرجەم پارە و ئاڵتوون و تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەشیان دزیوە و ھەڵھاتوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئەمرۆ پێنجشه‌م به‌ ڕووداوه‌كه‌یان زانیوه‌ و ئاگادار کراونه‌تەوە کەوا ئەو تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ڕوویداوە، كاتێكیش چوونه‌ته‌ ماڵەکەی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ھەردووکیان به‌ کوژراوی بینیوه‌، دوای ئه‌وه‌ش هێزەکانی پۆلیسیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.

سەرچاوەكه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاشكراشی كرد كه‌ هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ تاوانه‌كه‌ كردووه‌ تا تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و بیانده‌نه‌ داداگا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.