بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری ئاشكرای كرد، ڕۆژی شەمووی داهاتوو دەستەكه‌یان بڕی ملیارێك دینار به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌ش ده‌كات كه زه‌رزه‌ندی ڕژێمی به‌عس بوون.
تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە جارێكی تر بڕێك پارە دابەش دەكرێت بەسەر زەرەرمەندانی دەستی ڕژێمی بەعس.
ڕاشیگه‌یاند: پاره‌كه ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێ و ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە زەرەرمەندی دەستی ڕژێمی بەعس بوون و پێشتر داوایان پێشكەش كردبوو لە دەستەكەمان دەستەی داواكانی موڵكداری كە سەر بە حكوومەتی ناوەندە و لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتاییان وەرگرتبوو.
تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداری جه‌ختی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌كه بۆ ئه‌مجاره 140 هاووڵاتی لێی سوودمه‌ند ده‌بن و بڕی پاره‌كه‌ش ملیارێك دیاره.
جێی باسە حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2019 بڕیاری دابوو قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه ئه‌وانه‌ی كه موڵكه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، پێشتریش پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌كه به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووه‌كان هه‌بووه و بڕیاره له داهاتووشدا بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.