Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 03:13

دوای که‌مێکی تر یه‌که‌م کاروانی کۆچبەران ده‌گاته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

 

بڕیار وایە دوای كه‌مێكی دیکە یەکەم کاروانی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووسیاوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن.

کۆسرەت ئازاد پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروانێکی کۆچبەران لە بێلاڕووسیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دادەبەزن.

ڕاشیگەیاند: فڕۆکەکە 431 هاووڵاتی هه‌ڵگرتووه‌، لە نێوانیاندا 18 منداڵی تێدایە و زیاتر لە 180ی ئەو کۆچبەرانە کوردن، هەروەها ئەو ژمارەیەی دەمێنێتەوە لەنێو فڕۆکەکەدا هاووڵاتی عێراقین و دەگەیەنرێنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.  

پەیامنێری کوردستان تیڤی هەروەها ڕایگەیاند: کۆچبەران خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کاروانی دیکەی کۆچبەران بە ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە کوردستان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.