كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه تانه‌لێدراوه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كاتێكی دیاری كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان.
حه‌سه‌ن سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاژانسی دهنگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: كۆمیسیۆن ئه‌نجامی سه‌رجه‌م تانه‌كانی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ری كردووه له ماوه‌ی یاساییدا. جه‌ختی كرده‌وه كه تانه‌كان زیاتر له 1000 تانه بوون.
حه‌سه‌ن سه‌لمان ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ته‌نیا شه‌ش تانه ماون یه‌كلایی بكرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش كاتێكی كه‌م و دیاریكراوی ده‌وێت.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند: گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری وه‌ستاوه و بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌كه كۆتایین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكرێنه‌وه و ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای هه‌فته یان كۆتایی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.