Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 02:10

جوتیار عادل: حکوومەتی هەرێم توانی بە ئاستێکی پڕۆفیشناڵ کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکات

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 431  کۆچبەر دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە کە نزیکەی %95ی هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 431 کۆچبەر کە زۆربەیان کوردن لە بێلاڕووسیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە. ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانی بە ئاستێکی زۆر پڕۆفیشناڵ ئەو گرفتە چارەسەر بکات.

گوتیشی: ئەو خەڵکانە بوون بە قوربانی دەستی قاچاخچییەکان. ئاشکراشی کرد کە پرسی کۆچبەران بە سیاسی کرا و ویستیان لە ڕێگەی ئە م باباتەوە ناوی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکەن، بەڵام ئامانجەکەیان نەهاتە دی.

هەروەها گوتەبێژی حکوومەت ڕایگەیاند: ئێستاش ناونووسین بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بەردەوامە و دڵنیایان دەکەینەوە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کۆچکردنە کەم بکات، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەش دەکات کە قاچاخ بە گیانی ئەو خەڵکە دەکات.

هەروەها ڕایگەیاند: لێپێچینەوەی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرینەبەر کە بازرگانی بە گیانی مرۆڤەکانەوە دەکەن، ئێستاش توانراوە 10  لەو قاچاغچییانە دەستگیر بکرێن.

ڕاشیگەیاند: ڕێگە بە هیچ ڕەفتارێکی لەو شێوە نادرێت کە بە فێڵ و قاچاخ خەڵک ببرێتە ئەو شوێنانە، خەریکبوو کێشە و گرفتێکی مرۆیی ڕووبەرووی کۆچبەران بببێتەوە، بەڵام بینیتان حکوومەت چۆن مامەڵەی کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە پەیامێکە لە حکوومەتی هەرێم و خەڵکەکە تاوەکو خەڵک بزانن کە قاچاخچییەکان مرۆڤەکان بەکار دەهێنن بۆ قازانجی خۆیان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.