پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌سه‌ر پاڕككردنی ئۆتۆمبێل دوو هاووڵاتی له شاری هه‌ولێر كوژراون.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو پێنجشه‌م هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی 100 مەتری نزیک فڕۆکەخانە ڕوویداوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پۆلیسی هه‌ولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمەکانی پۆلیس ئێستا لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و لێکۆڵینەوەی ورد ده‌كه‌ن و دواتریش زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.