یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 6 حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە بە تەنیا یان بە هاوکاری کەسانی دیکە تۆمار کراوە.
ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان لەگهڵ ڕۆژی جیهانیی پیاوان (كه دهكاته سبهی 19 تشرینی دووهم) ئاماری سکاڵاکانی توندوتیژی و خۆکوشتن و کوشتنی پیاوانی لەلایەن ئافرەتانەوە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە کەرکووکەوە بڵاوکردەوە.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند: 463 سکاڵای حاڵەتی توندوتیژی بە هەموو شێوازەکانییەوە تۆمار کراوە، هەروەها 54 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاو و 6 حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە بە تەنیا یان بە هاوکاری کەسانی دیکە تۆمار کراون.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئامارەکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی نەکردووە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم دابەزیووە.
ڕێکخراوەکە هیواشی خواست کە هیچ حاڵەتێکی توندوتیژی تر تۆمار نەکرێت بەرامبەر بە هەردوو ڕەگەز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.