ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ته‌قه‌دوم بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى ماميان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد و هاوخه‌ميى خۆيانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.