مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هەروەها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانیکردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.