شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان له شاری كه‌ركووك له هه‌ڵمه‌تێكدا یه‌كێك له‌و تاوانبارانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه پێرێ شه‌و پیاو و ئافره‌تێكیان له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوشتبوو.
دوێنی پێنجشه‌م لە گەرەکی شۆراوەی شاری کەرکووک، خێزانێک کە پێکھاتبوون لە پیاوێك و ئافرەتێك بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزڕانەوە.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پیاو و ئافره‌ته‌كه به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی شۆراوه، ڕاسته‌وخۆ ھێزەکانی ئەمنی لە شاری کەرکووک لێکۆڵینەوەكانیان دەست پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: له‌مباره‌یه‌وه ھێزەکانی نەھێشتنی تاوان له کەرکووک شەوی ڕابردوو لە ھەڵمەتێكدا توانیان یەکێك له‌و تاوانبارانه دەستگیر بکەن و لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تاوانباره‌كانی تر.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکووک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندبوو: به‌داخه‌وه تاوانی كوشتنی پیاو و ئافره‌ته‌كه زۆر به دڕندانه‌یی ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شەوی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م چەند چەکدارێك چووبوونه سەر ماڵی عەباس فازڵ لە گەرەکی شۆراوەی شاری کەرکووک و ناوبراویان بە چەقۆ سەربڕیبوو، هه‌روه‌ها خێزانەکەشیان بەستبووه‌وه و دواتر بە فیشەک ئه‌ویشیان كوشتبوو.
یەکێک لە کەسوکاره‌كانی کوژراوەکە گوتی: عەباس فازڵ (ئه‌و پیاوه‌ی كه كوژراوه) فەرمانبەر بووە و کێشەی له‌گه‌ڵ ھیچ کەسێك نەبووه.
گوتیشی: ئەو کەسانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و دز بوونه و هاتوونه‌ته سەر ماڵەکەی و سەرجەم پارە و ئاڵتوون و تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەشیان دزیوە و ھەڵھاتوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه دوێنێ پێنجشه‌م به ڕووداوه‌كه‌یان زانیبوو و ئاگادار کرابوونه‌وه کەوا ئەو تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌نجامدراوه، كاتێكیش چووبوونه سه‌ر ماڵەکەی، عه‌باس فازڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یان به کوژراوی بینیبوو و دوای ئه‌وه‌ش هێزەکانی پۆلیسیان لێ ئاگادار كردبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.