شه‌یما محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری كۆیه و ته‌مه‌نی ته‌نیا 13 ساڵه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و بێ سه‌روشوێنه، دایك و باوكی داوا ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه.
كانیاو حه‌كیم په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: شه‌یمای ته‌مه‌ن 13 ساڵ له شاری كۆیه سێ ڕۆژه له‌ماڵ چووته ده‌ره‌وه و تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه.
له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێنبوونی، محه‌مه‌د باوكی شه‌یما گوتی: شه‌یما له ڕۆژی 16ی مانگه‌وه كاتژمێر 2:35ی دوای نیوه‌ڕۆ له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و چووه‌ته لای هاوڕێیه‌كی به مه‌به‌ستی خوێندنی وانه‌كانی قوتابخانه‌ی.
ڕاشیگه‌یاند: له‌و كاته‌وه تا ئێستا هیچ كه‌س زانیاری له‌سه‌ر نییه و نه‌هاتۆته ماڵه‌وه.
باوكی شه‌یما ڕاشیگه‌یاند: له بنكه‌ی پۆلیسی شاری كۆیه داوامان تۆمار كردووه له بێ سه‌روشوێنبوونی كچه‌كه‌مان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه.
باوك و دایكی شه‌یمای ته‌مه‌ن 13 ساڵ داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندار و هێزه‌كانی پۆلیسی شاری كۆیه ده‌كه‌ن هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و كچه‌كه‌یان بۆ بدۆزنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.