به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له شاره‌دێی زێلكان له نزیك شاری مووسڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌باره‌ی هێرشه‌كه تایبه‌ت به(كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر هێڵین و هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش به ڕێگه‌ی مووشه‌ك له ناوچه‌ی مشێرفه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له شاره‌دێی زێلكان كراوه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا زیانه مرۆیی و مادییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌زانراوه و له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییانی نزیك له سه‌ربازگه توركییه‌كه گوێیان له چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌هێز بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌ربازگه توركییه‌كه ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه به 5 مووشه‌ك هێرشی كرابووه سه‌ر.
بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له ساڵی 2015 دروستكراوه و ده‌كه‌وێته شاره‌دێی زێلكان له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جێی باسه لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە چواره‌مجاره لەلایەن میلیشیاکانەوە به مووشه‌ك ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م سەربازگهیهی سوپای توركیا له شاره‌دێی زێلكان و به‌هۆیه‌وه چەند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوونە و هەروەها زیانی ماددی زۆریش بەر ژماره‌یه‌ك له خانووی هاووڵاتییان له نزیك سه‌ربازگه‌كه کەوتووهتهوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.