ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی(دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21ی نۆڤێمبەر، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.
بڕیارە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرینگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجام بدات.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.