Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:38

بیلاڕووسیا: 65 کۆچبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی پۆڵه‌ندا بریندار کراون

کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو و به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا، به‌لایه‌نی كه‌م 65 كۆچبه‌ر بریندار كراون.

دیمیتری گۆرا سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند: زۆرێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانن، له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا ئازار و بریندار كراون ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی كۆچبه‌رانه‌‌، له‌نێویاندا هاووڵاتی بیلاڕووسی و ڕووسی هه‌یه‌ و ئه‌وانی تریش كۆچبه‌ری عێراقین كه‌ 14 له‌وانه‌ی ئازار دراون منداڵ و ئافره‌تن.  

ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاریان پێگه‌یشتووه‌ وته‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ و سه‌رجه‌میان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌ نایاساییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌نداوه‌ ئازارییان پێ گه‌یشتووه‌.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا بۆ بڵاوه‌پێكردنی كۆچبه‌ران ئاو و مادده‌ی قه‌ڵاچۆكردنی حه‌شه‌ڕات و په‌مپی هاڕاوی بیبه‌ری سووری به‌كارهێناوه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.