وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، 75 كۆچبه‌ری تری عێراقی ئاره‌زوومه‌ندانه ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانی یه‌كه‌می كۆچبه‌ران له شه‌وی ڕابردوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 75 كۆچبه‌ری تر ئه‌وانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ڕأشیگهیاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و تۆماركردنی ناوه‌كانیان به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: وه‌زاره‌ت له گه‌شته ئاسمانییه‌كان ناوه‌ستێ و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ته‌واوی كۆچبه‌ران به ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه عێراق.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه 430 كۆچبه‌ری له‌خۆ ده‌گرت، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و دوای دابه‌زینی هاووڵاتییانی كورد، فڕۆكه‌كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت و له‌وێ كۆچبه‌رانی تر دابه‌زین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.