Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:41

ئه‌رمینیا کوژرانی 6 سه‌رباز له‌ شه‌ڕه‌کان به‌رامبه‌ر ئازه‌ربایجان ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، 6 سه‌ربازمان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای ئازه‌ربایجان كوژراون له‌وه‌ته‌ی له‌ 16ی مانگه‌وه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێ كردووه‌.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا بڵاوی كرده‌وه: له‌وه‌ته‌ی جه‌نگ له‌نێوان ئێمه‌ و سوپای ئازه‌ربایجان له‌ 16ی مانگه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، 6 سه‌ربازی ئه‌رمینی كوژراون.

جه‌نگه‌كه‌ی نێوان سوپای ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌ ڕۆژی سێشه‌می ڕابردووه‌وه‌ له‌ نزیك هه‌رێمی كێشه‌له‌سه‌ری ناگۆرنی قه‌ره‌باغ سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

سوپای ئه‌رمینیا هێزه‌كانی ئازه‌ربایجانیان تۆمه‌تبار كردبوو به‌ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سوپاكه‌یان، سوپای ئازه‌ربایجانیش پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مینیا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ 13 سه‌ربازیان له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی 24 سه‌ربازی تریش تا ئێستا نادیاره‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌ هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا به‌هۆی جه‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌رمینیا 7 سه‌ربازیان كوژراون، هه‌روه‌ها 10 سه‌ربازی تریشیان بریندار بوون.

ئێستاش به‌ نێوه‌نگیری ڕووسیا ئاگربه‌ست له‌نێوان هێزی هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یه‌نراوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ چیاكانی كیلیسالی كه‌ شه‌ڕی قورس له‌وێ ڕوویدابوو.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.