کۆڕبەندی مەنامە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە میوانداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پهیمانگهی نێودهوڵهتی بۆ توێژینهوه ستراتیژییهكان (IISS) كه بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین كۆڕبهندهكه بهڕێوهدهبه، ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆیان بە بەمیوانداریکردنی مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندەکەدا دەربڕی.
لە توویتەکەدا (IISS) نووسیویەتی: خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنێکی تایبەت بۆ قسەکردن لەسەر پێشهاتە ئەمنی و هەرێمییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی(دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21ی نۆڤێمبەر، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.