دەقی پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید هوجام سورچی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری شەهید هوجام سورچی,
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی شەهیدی سەربەرزی كوردستان(هوجام سورچی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خانەوادەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو دایكی شەهید هوجام بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
19ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.