دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵان له كاتی ڕاوه‌ماسیدا تووشی سه‌رع گرتن( گه‌شكه) ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌وه و ده‌خنكێت.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی (نه‌وزاد عه‌بدولوه‌هاب شه‌هاب)ه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه و دانیشتووی گوندی دالهڕیی سه‌ر به شاره‌دێی داره‌تووه و له كاتی ڕاوه‌ماسیدا خنكاوه.
گوتیشی: ئه‌و گه‌نجه نه‌خۆشی سهرعیى له‌گه‌ڵ بووه و له‌كاتی سه‌رع گرتن كه‌وتووه‌ته نێو ڕووباری زێی گه‌وره‌وه و خنكاوه.
سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.